ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یانەکەی رۆناڵدۆ داوای گۆڵپارێزێکی یوڤێنتوس دەکات

نەسڕ ئامادەکاری بۆ مێرکاتۆییەکی ئاگرین دەکات

Yariga App

یاریگا –

نەسڕی سعودی گفتوگۆکانی لەگەڵ فۆسیچ چێزنی، گۆڵپارێزی یوڤێنتوس دەستپێکردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە، نەسڕ گفتوگۆکانی لەگەڵ گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی پۆڵەندی دەستپێکردووە.

فابریزیۆ روونیکردووەتەوە، یوڤێ ئامادەیە دەستبەرداری گۆڵپارێزی تەمەن 34 ساڵان ببێت، پێدەچێت میشێل دی گریگۆریۆ شوێنی چێزنی بگرێتەوە.

بیانکۆنێری گفتوگۆکانی لەگەڵ دی گریگۆری، گۆڵپارێزی مۆنزا دەستپێکردووە و رەنگە بەبڕی 15.3 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەکەی تورینەوە بکات.

گرێبەستی چێزنی لە هاوینی ساڵی 2025 لە یوڤێنتوس بەسەردەچێت و ئەمەش زیاتری هانی یانە ئیتاڵییەکە دەدات، رێگە بەچوونە دەرەوەی چێزنی بدات و یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی دەدات.

چێزنی حەوت ساڵ بەر لە ئێستا لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد و 252 یاری کردووە.

گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە سێ نازناوی سێریا ئەی، سێ نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یوڤێ بەدەستهێنا و ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەشداری لە یۆرۆی 2024 دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button