ئیسپانیا

ئانچێلۆتی جونیۆر چارەنووسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

داڤیدێ ئانچیلۆتی، بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید درێژکردەوە و وەکو یاریدەدەری باوکی لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە.

داڤیدێ کە یاریدەدەری کارلۆ ئانچێلۆتییە لە ریال مەدرید، ماوەیەکە یانەی رێمی فەرەنسی پەیوەندی پێوە کردووە و داوای کردووە دانوستانی لەگەڵدا بکەن بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی ئەم یانەیە بگرێتە ئەستۆ.

دوێنێ ماڵپەڕی رێلێڤۆ رایگەیاند کە داڤیدێ لە پرێمەرلیگیشەوە داواکراوە تاوەکو ئەزموونی راهێنەرایەتی لە ئینگلتەرا تاقی بکاتەوە، لێستەر سیتی کە ئەمساڵ گەیشتە پرێمەرلیگ دەیانەوێت سوود لە تواناکانی ئەم راهێنەر ئیتاڵییە وەربگرن تاوەکو لە خولەکە بەردەوام بن و رکابەری تیپە گەورەکانی ئەم خولە بکەن.

سەرەڕای ئەم ئۆفەرانە ئەمڕۆ پێگەی ئاس رایگەیاند، ئانچێلۆتی جونیۆر بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و دەیەوێت بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لە ریال مەدرید یاریدەدەری باوکی بێت، دواتر لە کۆتایی وەرزدا پێداچوونەوە بە گرێبەستە نوێیەکاندا دەکات.

پێشتر کارلۆ ئانچێلۆتی رایگەیاندبوو، تاوەکو لە ریال مەدرید بمێنێتەوە داڤیدێی کوڕیشی وەکو یاریدەدەری بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button