یۆرۆی 2024

یاریزانانی هۆڵەندا لە یۆرۆی 2024 بۆیەکەمجار پیشەی پێشووی خۆیان ئاشکرا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی هۆڵەندا لە یۆرۆی 2024 بۆیەکەمجار پیشەی پێشووی خۆیان ئاشکرا دەکەن و باسی سەردەمی پێش پیشەگەربوونیان دەکەن.

ڤیرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەبارەی سەردەمی هەرزەکاری خۆی دەڵێت :’من بۆ ماوەی ساڵێک قاپشۆر بووم، بەڵام من زۆر چێژم لە قاپشۆری وەردەگرت، چونکە ئەمە ژیانە پێویستە رێزت بۆ هەموو شتێک هەبێت’.

دێنزیل دەمفرێس یاریزانێکی دیکەی هۆڵەندایە لەبارەی پیشەی پێش بەناوبانگبوونی دەڵێت :’من پێش ئەوەی ببمە یاریزانێکی پیشەگەر میوەفرۆش بووم، وەکو کرێکار لە یەکێک لە میوەفرۆشەکان کارم دەکرد، بەڵام تەمەنی کارکردنەکەم زۆر نەبوو، تەنیا سێ مانگی خایاند’.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یۆرۆی 2024 لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی فڕەنسا و پۆڵەندا و نەمسا یاریی دەکات، سبەی ئاشەوانەکان دوایین پڕۆڤەی خۆیان پێش جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدەن و کاتژمێر 21:45 میوانداریی ئایسلەندا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button