ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا بەبێ دەنگی کار لەسەر گواستنەوەی سێ یاریزان دەکات

موندۆ دێپۆرتیڤۆ نوێترین زانیاری دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دوور لە هاژوهوژی میدیاکان، کار لەسەر گواستنەوەی سێ یاریزان دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا، بارسا دەیەوێت سێ یاریزان بگوازێتەوە و هەر سێ یاریزانەکە لە لیستی گواستنەوەکانی یانەکانیان داندراون.

لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە

بارسێلۆنا لەلایەک خەریکی پابەندبوونە بە رێساکانی یاری خاوێنی لالیگا و هەوڵی کەمکردنەوەی قەرزەکانی دەدات، لەلایەکی دیکەوە کار لەسەر گواستنەوەی سێ یاریزان دەکات، بە رەچاوکردنی نەبەزاندنی سنووری مووچەی یاریزانان.

لە پرێمەرلیگ، نیوکاسڵ یونایتد و ئێڤەرتن رووبەڕووی سزای توندی پێشێلکردنی رێساکانی قازانج و بەردەوام بوونەتەوە و ناچارن دەستبەرداری کۆمەڵێک یاریزان بن.

بڕونۆ گیمارێس، 26 ساڵانی یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد و ئامادۆ ئۆنانا، 22 ساڵانی یاریزانی ئێڤەرتن، بەربژێری سەرەکی جێهێشتنی یانەکانیانن.

گیمارێش و ئۆنانا دوو ئەستێرەی سەرەکی یانەکانیانن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی، هەردوو یانەکە ناچارن دەستبەردارییان ببن.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە

دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا زۆر بە گیمارێش و ئۆنانا سەرسامن، بەڵام بەرزی بەهای گواستنەوەیان کێشەیەکی گەورەی دروستکردووە. چونکە بارسا بە هەمان دۆخی نیوکاسڵ و ئێڤەرتن تێدەپەڕێت. بە گوێرەی بەهای ئێستای بازاڕ، بەهای هەردوو یاریزانەکە دەگاتە 160 ملیۆن پاوەند و ئەمەش کێشەکان زیاتر قووڵ دەکاتەوە.

بارسا لە ئەڵمانیاش چاودێری جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن دەکات. هانسی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا پێی وایە ڤینسێنت کۆمپانی، گۆڕانکاری بەرچاو لە یانە باڤارییەکەدا دەکات و رەنگە رێگە بە چوونە دەرەوەی کیمیچ و کومان بدات.

تۆڕی سکای دۆچلاند بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی نێو دەستەی کارگێڕی میونشن بڵاویکردووەتەوە، ئێف سی هۆڵیوود دەستبەرداری ماتیاس دی لیخت، سێرجی گنابری، کیمیچ و کومان دەبێت.

بارسێلۆنا چاوەڕێی تەواوبوونی پشووی هاوینەی فلیک دەکات، دواتر کەمپێکی مەشقی ئامادەکاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات و سێ یاری دۆستانەش دەکات.

فلیک بۆ ماوەی دوو وەرز سەرکردایەتی بارسێلۆنا دەکات، بەڵام دەبێ لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانە کاتالۆنییەکە چاودێری دۆخی دارایی بکەن و رێساکان پێشێل نەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button