گرنگترینیۆرۆی 2024

گرەوی مۆرینیۆ لەسەر رۆناڵدۆ چییە؟

سپێشەڵ وەن باش شارەزای تواناکانی رۆناڵدۆیە

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ دڵنیاییەوە لەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستبەتاڵ لە یۆرۆی 2024 ناهێتە دەرەوە.

رۆناڵدۆی خاوەن پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر و گۆڵکاری مێژوویی یارییەکانی نێودەوڵەتی. تاوەکو ئێستا لە کۆی 206 یاریدا 128 گۆڵی کردووە. رۆنالدۆ تەمەنی 39 ساڵە و تاکە یاریزانە لە مێژوودا بەشداری لە 11 پاڵەوانیەتیی گەورە بکات.

رۆناڵدۆ لە وەرزی 2023/2024 لەگەڵ نەسڕ 50 گۆڵی کرد و هیچ ئاماژەیەک بۆ وەستانی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە نییە. مۆرینیۆ لە لێدوانێکیدا لەگەڵ RTP گوتی

کریستیانۆ تەنیا خۆی دەزانێت هەستەکانی چی دەڵێن، خۆی ئامانجەکانی دەزانێت، هەر خۆی دەزانێت چۆن باشە راهێنەر بەکاریبهێنێت. کریستیانۆ دەزانێت کەی ئامادەیە بەشداری تەواوی یارییەکان بکات، دەشزانێت چ کاتێک باشە بەشداری بکات. رۆناڵدۆ کاریگەرییەکی زۆری هەیە و لە یۆرۆی داهاتوودا گۆڵ دەکات. پێم وانییە دەستبەتاڵ لە یۆرۆ دەربچێت.

رۆناڵدۆ لە یۆرۆی 2016 سەرکردایەتی پۆرتوگالی بۆ بردنەوەی نازناوەکە کرد. لەم وەشانەدا لە کۆمەڵەی شەشەم رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی چیک، تورکیا و جۆرجیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button