بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ گۆڕانکاری ریشەیی لە پێکهاتەکەیدا دەکات و دەستبەرداری دەرزنێک یاریزان دەبێت

رۆناڵدۆ دەمێنێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیبراهیم مهێدب، ببێتە سەرۆکی نەسڕی سعودی و لە میدیاکانی سعودیە باس لە گۆڕانکاری بنچینەیی دەکرێت.

لە وەرزی رابردوودا نەسڕ بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ پلەی دووەمی خولی رۆشنی بەدەستهێنا و یاری کۆتایی جامی شای سعودیەشی بە هیلال دۆڕاند.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی ئامادەکاری بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکەن، ئەمجارە وەشانێکی جیاوازدەبێت.

عەلی عنزی، رۆژنامەنووسی دیاری سعودی لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی

کارگێڕی نوێی نەسڕ ئامادەکاری بۆ دەستبەرداربوون لە 15 یاریزانی ناوخۆیی و بیانی دەکات.

رەنگە بڕیارەکەی نەسڕ پەیوەندی بە یاساکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیاشەوە هەبێت، چونکە داوایکردووە بۆ وەرزی داهاتوو، یانەکانی سعودیە لیستی یاریزانانیان لە 30 یاریزانەوە بۆ 25 کەمبکەنەوە.

رۆژنامەنووسەکە دووپاتیدەکاتەوە، لویس کاسترۆ وەک راهێنەر دەمێنێتەوە، بەڵام ئامادەکاری بۆ شوێنگرتنەوەی سادیۆ مانێ و ئێمریک لاپۆرت دەکرێت.

نەسڕ دەیەوێت سانێ بفرۆشێت یاخود هەرچی نەبێت بە خواستن بیداتە یانەیەکی دیکە. هەروەها دەیەوێت بەرگریکارێکی جیهانی بگوازێتەوە و بیکاتە شوێنگرەوەی لاپۆرت. ئاندێرسن تالیسکا لە یانەکە بەردەوام دەبێت و نەسڕ دەیەوێت کاسێمیرۆ و رافایێل ڤاران بگوازێتەوە.

میدیاکانی سعودیە باس لە چوونە دەرەوەی یاریزانانی وەک وەلید عەبدوڵڵا و دەیڤد ئۆسپینا و محەمەد قاسم دەکەن، گرێبەستی هەرسێکییان بەسەرچووە.

هەروەها نەسڕ دەیەوێت ناوی یاریزانان گیسلان کۆنان، سیکۆ فۆفانا و ئەلێکس تێلێس بخاتە بازاڕەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button