گرنگترینیۆرۆی 2024

لە یۆرۆی 2024 ناوبژیوانەکان بۆ جێبەجێکردنی چوار یاسای نوێ راسپێردراون

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ئەمجارە ناوبژیوانەکانی راسپاردووە بۆیەکەمجار چوار یاسا و رێنمایی تایبەت جێبەجێ بکەن، لەکاتێکدا ئەو چوار یاسایە پێشتر بەمشێوەیە جێبەجێ نەدەکران.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا 19 ناوبژیوانی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی 51 یاری پاڵەوانێتییەکە بەڕێوە ببەن، پرێمەرلیگ تاکە خولە دوو ناوبژیوانی (مایکل ئۆلیڤەر و ئانتۆنی تایلۆر) بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژێردراون.

یەکەم: جگە لە کاپتن هەر یاریزانێکی دیکە بەرامبەر ناوبژیوان ناڕەزایی دەرببڕێت کارتی زەردی پێدەدرێت.

دووەم: کاتی زیادکراوی یارییەکان لە دۆخێکی ئاساییدا نابێت لە 10 خولەک زیاتر بن.

سێیەم: راکێشانی درێسی یاریزانان لەناو ناوچەی سزاوە زیاتر لەلایەن ناوبژیوانانەوە گرنگی پێدەدرێت و دەکرێتە پێناڵتی.

چوارەم: سیستەمی ڤار کاتێک بەکاردەهێنرێت کە وێنەکان و ڤیدیۆیەکان تەواو روون بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button