ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆ مێسی بەرامبەر ئێکوادۆر یاری دەکات؟

سکالۆنی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوا ئەپدەیتی لەبارەی ئەگەرەکانی بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی لە یاری بەرەبەیانی ئەمشەوییان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێکوادۆر ئاشکراکرد.

ئەرجەنتین لە یاریگای سۆڵجەر فیڵد لە چیکاگۆی ئەمریکا بەرامبەر ئێکوادۆر، وەک ئامادەکاری بۆ کۆپا ئەمێریکا یاری دەکات.

یارییەکانی کۆپا ئەمێریکا لە 21 ئەم مانگە تاوەکو 14 مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و یارییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەشداری 16 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت.

سکالۆنی لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکە گوتی

مێسی بەشداری یاری داهاتوو دەکات، بەڵام نازانم چەند خولەک یاری دەکات. ئەوەی گرنگە هاندەران دەتوانن لە یاریگا بیبینن.

ئەرجەنتین لە کۆمەڵەی یەکەمی کۆپا ئەمێریکا رووبەڕووی چیلی، پێرو و کەنەدا دەبێتەوە، کەچی ئێکوادۆر لە کۆمەڵەی دووەمدا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مەکسیک، ڤێنێزوێلا و جامایکا یاری دەکات.

ئەرجەنتین یەکەم یاری بەرامبەر کەنەدا دەکات، کەچی ئێکوادۆر یاری یەکەمی بەرامبەر ڤێنێزوێلا دەبێت.

لیۆ مێسی گۆڵکاری مێژوویی ئەرجەنتینە و خاوەنی 106 گۆڵە و 180 یاری نێودەوڵەتی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button