ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو، ریال مەدرید دوای ئێمباپێ گرێبەستێکی دیکەی گەورەی یەکلایی کردەوە

هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە ئێستاوە کار بۆ دوو وەرزی داهاتوو دەکات و دوای یەکلاکردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ، ئەمجارەیان لەگەڵ یاریزانێکی دیکەی لاو رێککەوتووە و هاوینی داهاتوو دەبێتە سپیپۆش.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لەگەڵ فلۆریان فیرتز یاریزانی لاوی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن گەیشتووەتە رێککەوتن، هاوینی 2025 ئەو یاریزانە ئەڵمانییە دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید.

خۆسیێ فیلێکس سانچێز، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی کە لە رۆژنامەی مارکا کار دەکات رایگەیاندووە، ریال مەدرید چەند مانگێکە دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ ئەوەی فلۆریان فیرتز بباتە ریزەکانی و هەردوولا رێککەوتوون هاوینی داهاتوو یاریزانە ئەڵمانییەکە پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرکوزن بکات.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاشکراشیکردووە، فیرتز دوو رێککەوتنی کردووە، یەکەمیانی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە یانەکە بەردەوام بێت و هاوینی داهاتوو یانەکە بەجێبهێڵێت، رێککەوتنی دووەمیشی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە بۆ ئەوەی هاوینی 2025 گرێبەست لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە واژۆ بکات.

فلۆریان فیرتز (21 ساڵان) ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 130 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن هەیە، وەرزی رابردوو بە باشترین یاریزانی بۆندسلیگا و باشترین یاریزانی لاوی یۆرۆپالیگ دەستنیشانکرا.

وەرزی رابردوو فلۆریان فیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 49 یاری 18 گۆڵ و 20 ئەسیستی کرد، دووانەی نازناوی جام و خولی ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەی بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button