ئه‌مریکاگرنگترین

ئێندریک بۆ رۆژنامەنووسان: ئێوە شێتن، چۆن بە یاریزانێکی دیکەم بەراورد دەکەن

ئێندریک بەڕووی رۆژنامەنووسان دەتەقێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێندریک فیلیپێ، ئەستێرەی داهاتووی ریال مەدرید رەتیکردەوە بە پێلێ بەراورد بکرێت.

بەرازیل لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ کۆپا ئەمێریکا 3-2 لە مەکسیکی بردەوە و یارییەکە لە ویلایەتی تێکساس بەڕێوەچوو.

ئێندریک چوار خولەک دوای بەشداریکردنی گۆڵی بردنەوەی بۆ بەرازیل کرد.

لەدوای یارییەکە رۆژنامەنووسان دەورەیان لە ئێندریکدا و لە وەڵامی پرسیارێکی بەراوردکاری لەگەڵ پێلێدا گوتی

ئێوە شێتن، گرنگی بەم قسانە نادەم. هەوڵدەدەن بمخەنە نێو بەراوردکاری لەگەڵ پێلێ، ئەم بەراوردکارییانە زۆر بێمانان. هەر یاریزانە و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە. هەرگیز گرنگی بە بەراوردکارییەکان نادەم.

ئێندریک وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە باسیان لە نادروستی شوێنی یاریکردنی دەدەن، گوایە یاریزانێکی کورتە و وەک سەرەڕم یاری دەکات

دەڵێن باڵات کورتە و نابێ وەک هێرشبەری ژمارە 9 یاری بکەیت، بەڵام ئەمە بە باڵاوە پەیوەست نییە. بەڵکو بە چۆنیەتی وەستان و یاریکردنت پەیوەستە. تۆمارکردنی گۆڵ هەستێکی زۆر خۆشم پێدەدات، بەڵام ئەمە بەهۆی هاوڕێیانمەوەیە.

لە یارییەکی دیکەی دۆستانەدا، بەرازیل رووبەڕووی هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێتەوە و دواتر ئامادەکارییەکان بۆ کۆپا ئەمێریکا چڕدەکاتەوە.

بەرازیل لە کۆمەڵەی چوارەمی کۆپا ئەمێریکایە و بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کۆڵۆمبیا، پاڕاگوای و کۆستاریکا یاری دەکات.

ئێندریک لە سەرەتای ساڵی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکردووە و لە سەرەتای وەرزی داهاتوودا، پەیوەندی بە لۆس بلانکۆس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button