ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یانەکانی سعودیە چاوییان لە شەش یاریزانی بارسێلۆنا

کۆندێ و لیڤاندۆڤسکی لە سەرووی هەموویانەوەن

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت یانەکانی سعودیە لە گواستنەوەی یاریزانانی هاوینەدا، هاوشێوەی ساڵی رابردوو چالاک بن.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی سعودیە چاودێری شەش یاریزانی بارسێلۆنا دەکات و هەوڵی گواستنەوەیان بۆ خولی رۆشن دەدەن.

جولس کۆندێ

بەرگریکاری فەرەنسی یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی بارسێلۆنا، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا ئەوا یانەی ئیتیحاد گرنگی بە یاریزانەکە داوە.

رامۆس پلانێس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە سعودییەکەیە و لە نزیکەوە چاودێری کۆمەڵێک یاریزانی لالیگا دەکات.

رافینیا

لە هاوینی رابردوودا رافینیا ئۆفەرێکی گەورەی دوو یانەی سعودی رەتکردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش لە سعودیە داواکراوە. رۆژنامەی موندۆ دەڵێت؛ یانەیەکی سعودی ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە خەرجبکات و جیا لەمەش، مووچەکەی بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز دەکەنەوە.

تێر شتیگن

ئیتیحاد هەوڵی نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی دەدات و گۆڵپارێز، یەکێک بوو لە کێشە سەرەکییەکانی یانەکەی جەددە، بۆیە هەوڵ لەگەڵ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دەدات. کێشەی سەرەکی چوونە دەرەوەی شتیگن لە بارسێلۆنا، گرێبەستەکەیەتی کە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی

لە هاوینی رابردوو زۆر هەوڵی گواستنەوەی لیڤا درا، بەڵام هەوڵەکان شکستییانهێنا. تاوەکو ئێستا یانەکانی سعودیە خەون بە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەبینن و ئامادەن بڕە پارەیەکی زۆر لە پێناو گواستنەوەی خەرج بکەن. بە گوێرەی رۆژنامە کاتالۆنییەکە بێت، یانەکانی سعودیە ئامادەن بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا بە لیڤاندۆڤسکی بدەن. گرێبەستی هێرشبەری پۆڵەندی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

یانەکانی سعودیە جیا لەم یاریزانانەی لە سەرەوە باسکران، گرنگی بە کلێمێنت لینگلێت و جواو فێلیکس داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button