ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سۆڵشایەر نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ

راهێنەرە نەرویجییەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئۆلێ گونار سۆڵشایەر، راهێنەری نەرویجی نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ.

رۆژنامەی سەن روونیکردووەتەوە، لێستەر سیتی گفتوگۆکانی لەگەڵ سۆڵشایەر دەستپێکردووە و رەنگە ببێتە شوێنگرەوەی ئێنزۆ مارێسکا، کە بەم دواییە بووە راهێنەری چێڵسی.

گورگەکان جارێکی دیکە گەڕانەوە پرێمەرلیگ و ئێستا بە دوای باشترین شوێنگرەوەی مارێسکا دەگەڕێن.

لە هاوینی رابردوودا، لێستەر نزیکبوو سۆڵشایەر بکاتە راهێنەر، بەڵام لە کۆتاییدا لەگەڵ مارێسکا رێککەوت. راهێنەرە نەرویجییەکە لەدوای جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد لە ساڵی 2021، چەندین ئۆفەری رەتکردووەتەوە و دەیەوێت تەنیا کار لە پرێمەرلیگ بکات.

سۆڵشایەر پێشتر ناوی بە راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکانی سوید و کەنەدا بەسترابووەوە، بەڵام نایەوێت هەنگاوی لەمجۆرە بنێت و تەنیا ئامانجی کارکردنە لە پرێمەرلیگ.

لێستەر سیتی جیا لە سۆڵشایەر، چاوی لە ماوریسیۆ ساری و گراهام پۆتەرە.

پاڵەوانی وەرزی 2015-2016ی پرێمەرلیگ دەیەوێت زوو راهێنەرێک دەستنیشان بکات و ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەستپێبکات. چونکە دەبێ گۆڕانکاری خێرا لە لیستی یاریزانانیدا بکات و خۆی لە سزای پرێمەرلیگ بپارێزێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button