فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

وردەکاری پێکانەکەی ئێمباپێ چییە؟

سوپەر کیلیان ئامادەنییە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسا هاندەرانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، ئەمەش دوای بەشداری نەکردنی لە مەشقەکانی دوێنێ و زیادبوونی ئەگەری بەشداری نەکردنی لە یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر کەنەدا (22:45 – بە کاتی هەولێر).

فەرەنسا لە کۆمەڵەی چوارەم لەگەڵ هەڵبژاردەکانی پۆڵەندا، هۆڵەندا و نەمسا یاری دەکات و یەکەم یاری لە 17ی ئەم مانگە بەرامبەر هۆڵەندا دەکات.

تۆڕی RMC بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێمباپێ بەشداری یارییە دۆستانییەکەی کەنەدا ناکات.

ئێمباپێ هەستی بە ئازاری پشتکردووە و ئەمەش مەترسیی لەسەر زیادبوونی پێکانەکەی دروستکردووە و دیدیێ دیشان، راهێنەری فەرەنسا نایەوێت ریسک بە کیلیانەوە بکات.

هەرچەندە یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی پێکانەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئەوەی لە میدیاکان باس دەکرێت، ئازاری پشتە کە لە یاری رابردووی فەرەنسا بەرامبەر لوکسێمبۆرگ هەستیپێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button