ئینگلتەراگرنگترین

ئیڤەرتن بۆ فرۆشتنی بەرگریکارەکەی شەڕی “کات” لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیڤەرتن فشار لە مانچێستەر یونایتد دەکات بۆ دەستبەداربوون لە جاراد برانسوەیتی بەرگریکاری بە شەیتانە سوورەکان.

ماوەیەکە برانسوەیت بووەتە ئامانجی مان یونایتد و دەیەوێ وەک یەکێک لە بژاردەکانی، هێڵی وێرانەی بەرگری پێ تۆکمەتر بکات. هەرچی ئیڤەرتنە لەم نیازە رژدە تێگەشتووە هەربۆیە مرخی لە بڕە پارەیەکی زۆر خۆشکردووە و مانچێستەریش نایەوێ ئەو بڕەیە بدات.

ئێستا گرەوی هەردوو یانەکە لەسەر دوو شتە، یەکەمیان بڕی داواکراو لەلایەن یانەکەی شاری لیڤەرپوول کە داوای 75 ملیۆن پاوەند دەکات و، لەگەڵ ئەو بڕەیە فشاریشی لە کڕیارەکەی کردووە بەوەی تا پێش 30ی ئەم مانگە پرۆسەی فرۆشتنەکە سەرپێبخرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر رۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئینگلیزی بڵاویکردەوە کە مانچێستەر بە 20 ملتۆن پاوەند کەمتر بەرگریکارە تەمەن 21 ساڵانەکەی دەوێت، گەر نا، ئەوا روودەکەنە مامەڵە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکە.

مانچێستەر یونایتد دوو بەرگریکاری کردووەتە ئامانج

جگە لە مارک گوهی کە ئامانجێکیتری مان یوە، هەریەکە لە گلێیسن برێمەری بەرازیلی یانەی یوڤێنتوس و ئێدمۆند تاپسۆبای بۆرکینافاسۆ لە یانەی بایەر لیڤەرکۆزن لەژێر رادارەکانی مانچێستەر یونایتدن.

بابەتی زیاتر

Back to top button