یاریزانە شوومەکەی ریال مەدرید لەم هاینەدا دەگەڕێتەوە یانەکەی
یاریگا –
هێینیەر خیسۆس، ئەو یاریزانە بەڕازیلیەی کە یەک خولەک یاری بۆ ریال مەدرید نەکردووە و بە یەکێک لە بێبەختترین یاریزانەکانی مێژووی مێڕەنگی دادەنرێت، لەم هاوینەدا دووبارە دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکەی.
هێینیەر لە ساڵی 2020 بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە فلامینگۆوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، بەڵام نەیتوانی ئەو ئاستە چاوەڕوانکراوەی یانەکە لێی دەویست پێشکەش بکات، بەو هۆیەوە بە شێوازی خواستن چووە ریزەکانی بروسیا دۆرتمۆند.
هێرشبەرەکە دوای دوو وەرز لە دۆرتمۆند زۆر سەرکەوتوو نەبوو، دواتر دووبارە گەڕایەوە ریال مەدرید، ئەمجارە پەیوەندی بە جیرۆنا کرد بۆ ئەوەی هەلی زیاتری یاریکردنی هەبێت. دوای تەواو بوونی کاتی خواستنەکەی لە کۆتاییدا هاوینی رابردوو دیسانەوە بە شێوازی خواستن پەیوەندی بە فرۆسینۆنێ ئیتاڵیاوە کرد.
لە دوای چەند هەفتەیەک پێکانە یەک لە دوای یەکەکانی و چاکبوونەوەی توانی بگاتە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی و هەروەها توانی گۆڵ بکات و ئەسیستیش بنێرێت، بەڵام ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیبوو و فۆسینۆنێ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بۆ خۆلی پلە یەکی ئیتاڵیا دابەزی، ئەم هێرشبەرە بەڕازیلییە لە سێریا ئەی 1066 خولەک یاریی کرد و توانی سێ گۆڵ بکات.
هێینیەر کە تاوەکوو ساڵی 2026 لەگەل مەدریدیەکان گرێبەستی هەیە، لە هاویندا جارێکیتر دەگەڕێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و یانەکە بەنیازە بیفرۆشێت بۆ ئەوەی بەشێک لەو بڕە پارەیە وەربگرێتەوە کە لە گواستنەوەیدا خەرجیان کردووە. لە سەردەمی خۆیدا ریال توانیبووی لە کیبڕکەی گواستنەوەی هێینیەردا لە مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان و ئارسناڵ بباتەوە، بەڵام هەرگیز ئەو ئاستە چاوەڕوانکراوەی نیشان نەدا کە مەدریدیەکان دەیانەویست.