ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆرینیۆ یاریزانێکی پرێمەرلیگی دەوێت

سپێشەڵ وەن چاوی لە دەستکەوتی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نوێی فەنەرباچێ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ پیێر-ئێمیل هۆبێرگ واژۆ بکات.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەیەوێت هۆبێرگ لە ناجێگیری دۆخی سپێرز رزگار بکات. رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، مۆرینیۆ خەریکی داڕشتنی پلانێکی تۆکمەیە بۆ وەرزی نوێ، ناوی هەریەکە لە هۆبێرگ و فرێد لە پلانەکانیدا هەن.

لە سەردەمی مۆرینیۆ لە تۆتنهام، هۆبێرگ یەکێکبوو لە یاریزانە دیارەکانی هێڵی ناوەڕاستی یانە لەندەنییەکە، بەڵام لەدوای جیابوونەوەیان، هۆبێرگ پێگەی لەدەستدا و شوێنەکەی بۆ پاپێ سار، یێڤیس بیسۆما و ئۆلیڤەر سکیپ چۆڵ کرد.

مۆرینیۆ هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی هۆبێرگ دەستپێکردووە، بەڵام بێشیکتاش، رکابەری فەنەرباچێ، گرێبەستی لەگەڵ جیۆڤانی ڤان بڕۆنکهۆرست وەک راهێنەر واژۆکردووە، ئەوەی سەر ئێشە بۆ پلانەکانی مۆرینیۆ دروست دەکات.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، گفتوگۆکانی نێوان فەنەرباچێ و سپێرز دەستپێبکەن. یانەکەی ئیستانبووڵ، سەرەڕای کۆکردنەوەی 99 خاڵ، نازناوی سوپەرلیگی تورکیای لە بەرژەوەندی گاڵاتەسەڕای لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button