ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی لاو دەستپێکردووە

یاریزانەکە بەشداری کۆپا ئەمێریکا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یەکەم ئامانجی ئارنە سڵۆت دەستپێکردووە.

یانەکەی مێرسیساید، سەرنجی تەواوی لەسەر داریۆ ئۆسۆریۆ، یاریزانی لاوی چیلی و یانەی میتیلاندی دانیمارکی داناوە. ئۆسۆریۆ لە هاوینی رابردوو لە یونیڤێرسیدادی دی چیلی پەیوەندی بە یانە دانیمارکییەکەوە کرد.

لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، ناوی بە پەیوەندیکردن بە وۆڵڤز بەسترابووەوە، بەڵام زەردپۆشەکان لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوون.

تۆڕی لا تێرسێرا بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی 20 ساڵان دەستپێکردووە و بەهای گواستنەوەکەی دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ.

مایکڵ ئێدواردس، بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرپوول، پێشنیازی گواستنەوەی یاریزانەکەی خستووەتە بەردەم سڵۆت. ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یەکەم وەرزیدا لە میتیلاند. ئۆسۆریۆ هەشت گۆڵ و دوو ئەسیستی لە 24 یاریدا کردووە.

ئۆڤ پێدێرسن، بەڕێوەبەری وەرزشی میتیلاند لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی Sports Witness روونیکردەوە

ئێمە ناتوانین باس لە ئۆفەرە پێشبینیکراوەکان بکەین. بەمشێوازە کار ناکەین، تەنیا دەتوانم بڵێم، ئۆسۆریۆ یاریزانێکی زۆر باشە و وەرزێکی ناوازەی پێشکەشکردووە.

ئۆسۆریۆ دوای پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی، بانگهێشتی هەڵبژاردەی چیلی بۆ کۆپا ئەمێریکا کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button