ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە ناچۆ دەکرێت

هێشتنەوەی کاپتنەکە

Yariga App

یاریگا –

هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ناچۆ فێرناندێز دەستیپێکرد.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید ئۆفەرێکی فەرمی بۆ ناچۆ ناردووە، تا گرێبەستی کاپتنەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە.

فێرناندێز چەند مانگێک لەمەوبەر فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و ئانچێلۆتی ئاگادارکردەوە، کە لەم هاوینە ماڵئاوایی لە مێرێنگی دەکات و یانەکە جێدەهێڵێت.

بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، لەسەر داوای کارلۆ ئانچێلۆتی هەوڵی پەشیمانکردنەوەی یاریزانەکە دەدرێت، ئێستا بڕیارەکە لە دەستی یاریزانەکەیە، دەتوانێت تا هاوینی 2025 لە یانەکەی بمێنێتەوە.

بەرگریکارە تەمەن 34 ساڵانییەکە دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە ئەمریکا تاقیبکاتەوە، بەڵام نەسڕی سعودیش بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، یاریزانەکە پێویستە تا 30 حوزەیران خۆی یەکلایی بکاتەوە و وەڵامی کۆتایی بە یانەکەی بدات.

ناچۆ لە ریال مەدرید پێگەیشتووە، بە درێسی تیپی یەکەم بەشداری 364 یاری کردووە، 16 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی درووستکردووە.

6 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 4 نازناوی لالیگا، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 5 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button