دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ کۆنتی شۆڕش لە ناپۆلی بەرپادەکات و لامپارد بیری راهێنەرایەتی دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئێبێرێچی ئیزێ لە کریستال پاڵاس دەستنیشان دەکرێت، بڕونۆ گیمارێش لە نیوکاسڵ دڵخۆشە و فڕانک لامپارد دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە جیهانی راهێنەرایەتی….
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئێبێرێچی ئیزێ، یاریزانی کریستال پاڵاس، 25 ساڵ دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند، تۆتنهام لە سەرووی گرنگیپێدەرانەوەیە – دەیلی مەیڵ
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری نوێی ناپۆلی رۆمێلو لوکاکوی کردووەتە ئامانجی سەرەکی خۆی، چێڵسی ئامادەیە بە 15 ملیۆن یۆرۆ رێگە بەچوونە دەرەوەی بدات – لا ریپوبلیکا
بڕونۆ گیمارێش دڵخۆشە لە نیوکاسڵ یونایتد، سەرەڕای گرنگیپێدانییەوە لەلایەن ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی – میرەر
فڕانک لامپارد، راهێنەری پێشووی چێڵسی دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە جیهانی راهێنەرایەتی، تاوەکو ئێستا ئۆفەرێکی فەرمی رەتکردووەتەوە – تۆک سپۆرت
نیوکاسڵ و لیڤەرپوول کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی یانکوبا مێنتێ، ئەستێرەی فاینۆرد دەکەن – تێلێگراف
بایرن میونشن جارێکی دیکە گفتوگۆکانی لەگەڵ پاڵینیا، ناوەڕاستکاری فولهام دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوای شکستهێنانی گواستنەوەکەی لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا – فلۆریان پلێتێنبێرگ
پێویستە ئاستۆن ڤیلا بەبڕی 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری یاریزانان ببێت، تاوەکو خۆی لە پێشێلکردنی یاساکانی قازانج و بەردەوامیی بپارێزێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر
کیران تێرنی، بەرگریکاری سکۆتلاندی و ئارسیناڵ دەیەوێت بگەڕێتەوە سێڵتک – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ئادام وارتن، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی کریستال پاڵاس دەبێتە ئامانجی سەرەکی مانچێستەر سیتی، بەڵام پێناچێت گواستنەوەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵ بکرێت – ستاندارد
وۆڵڤز هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ رۆدریگۆ گۆمێس، هێرشبەری براگا دەدات، لە ئیسپانیاش ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەرهێڵە – ئێکسپرێس
گفتوگۆکانی نێوان ماینز و لیڤەرپوول لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی سێپ ڤان دێن بێرگ بەردەوامن – سکای دۆچلاند
لەوانەیە کاومین کێڵێهێر، گۆڵپارێزی یەدەکی لیڤەرپوول بیر لە جێهێشتنی ئانفیڵد بکاتەوە، سێڵتک و برێنتفۆرد چاودێری دەکەن – لیڤەرپوول ئیکۆ
تۆتنهام و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کریس فوریخ، هێرشبەری شتوتگارت دەکەن – بیڵد
ریال سۆسیداد گفتوگۆکانی لەگەڵ سێرجیۆ گۆمێز، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ
سێڵتک گرنگی بە کریس مێفام، بەرگریکاری وەیڵزی و بۆرنمس داوە، بەڵام یانەکەی باشووری بەریتانیا داوای هەشت ملیۆن پاوەند دەکات – وەیڵز ئۆنڵاین
بۆڕووسیا دۆرتموند، ئامانجی سەرەکی مێرکاتۆی هاوینەی داهاتووی دەستنیشانکردووە و هەوڵی گواستنەوەی جەیک ئۆبڕاین، بەرگریکاری لیۆن دەدات – ئایرش ئیندیپێندێنت
بێرناردۆ سیلڤا هەوڵی رازیکردنی جواو نێڤێس، یاریزانی بێنفیکا دەدات، پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات – گۆڵ
ئیپسویچ تاون، نۆرویچ سیتی و سێڵتک بۆ گواستنەوەی ئایدن مەکجیناڵی، 17 ساڵی کوینز پارک رەینجەرس ئامادەن – دەیلی رێکۆرد