ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد کاپتنی دوای برونۆی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچیستەر یونایتد کاپتنی یەکەمی تیمەکەی دەستنیشانکرد (لە ئەگەری فرۆشتنی برونۆ فێرناندێز) لەم هاوینە.

برونۆ ماوەیەکە داخوازیی لە مان یو هەیە بۆ بەرزکردنەوەی مووچەکەی کە ئێستا هەفتانە 220 هەزار پاوەندە، هاوتای هەندێ لەو یاریزانانەیتر بکرێتەوە کە لەو زیاتر وەردەگرن. ئەوەش داهاتووی یاریسازەکەی بە ناروونی هێشتووەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، لە ئەگەری رۆیشتنی فێرناندێز، ئەوا دیگۆ دالۆتی هاونیشتیمانی دەبێتە کاپتنی یەکەمی شەیتانە سوورەکان بۆ وەرزی داهاتوو.

لەوەتەی هاتنی لە سپۆرتیگی وڵاتەکەیەوە بۆ یانە ئینگلیزیەکە، برونۆ لە دیاترین یاریزانە کاریگەرەکانی مان یو بوو “ئەگەر کاریگەترینیشیان” نەبووبێت. لە وەرزی رابردوویش کە دادەنرێ بە یەکێک لە هەرە خراپترین وەرزەکانی یانەکە، ئەگەر بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا نەبووایە، برونۆ 15 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبوو. هەربۆیە یانەکانی وەک بایرن میونشن و بارسێلۆنایش چاویان لە دۆخەکەیە و دەیانەوێت سوود لە تواناکانی ببینن.

دالۆت کە ساڵی 2018 لە پۆرتۆوە روویکردە ئۆڵدترافۆرد، تەنها یەک وەرز بە خواستن نێردرایە دەرەوە ئەویش بۆ ریزەکانی ئەیسی میلان بوو. لە یاریزانە جێگیرەکانی مانچێستەرە و هەیەجان و خرۆشانێکی زۆری هەیە لە یارییەکانیاندا.

زۆرێک لەو تایبەتمەندیانەی وای کردووە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا تەمەنی 25 ساڵە و یاریزانی بە ئەزموونتر لەو هەن، بەڵام لە ئێستاوە بە کاپتنی یەکەم دەستنیشانکراوە دوای رۆیشتنی هاونیشتیمانییەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button