ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی ڤاردی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

پاڵەوانە لەیادنەکراوەکە...

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی جەیمی ڤاردی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لێستەر سیتی نوێکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی لێستەر ستی بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی جەیمی ڤاردی هێرشبەری یانەکە گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە و تا هاوینی 2025 لە لێستەر دەمێنێتەوە.

یانە ئینگلیزییەکە بووە پاڵەوانی وەرزی 2023/24ـی چامپیۆنشیپ، تەنیا دوای یەک وەرز دابەزین، جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزی یانەکانی پرێمەرلیگ.

بۆ ئاستی وەرزی رابردووم دڵخۆشم، بەڵام هێشتا زیاتر ماوە، هەمیشە گوتوومە تەمەن تەنها ژمارەیە، قاچەکانم باشن، هەرکاتێک قاچەکانم گوتیان بووەستە ئەوا دەوەستم، بەڵام جارێ کاتی وەستان نییە.

هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵانییەکەش رۆڵێکی گەورەی لە گەڕانەوەی یانەکەی گێڕا، لە 37 یاری بەشداریکرد، 20 گۆڵی کرد و 2 گۆڵیشی درووستکرد.

ڤاردی لە هاوینی 2012 بە بڕی 1.24 ملیۆن یۆرۆ لە فلێتوودەوە پەیوەندی بە رێوییەکانی ئینگڵتەڕا کرد، بە درێسی یانەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 464 یاری کردووە، 190 گۆڵی کردووە و 66 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی جەمی قەڵخانی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی چامپیۆنشیپی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە، لە وەرزی 2019/20 بە 23 گۆڵ بووە گۆڵکاری پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button