عێراقکوردستان

هەولێر و کارەبا لە یاریگای زەوڕا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا-

بەبێ ئامادەبوونی چوار یاریزانی سەرەکی، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کارەبا یاری دەکات.

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئێوارەی هەینی ( 7ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) لە بەغدا تایبەت لە یاریگای زەوڕا کاتژمێر 6 هەولێر و کارەبا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، هەولێر لەم یاریەدا لە توانای چوار یاریزانی بێبەش دەبێت و ئاکام هاشم و ئەحمەد حەسەن مەکەنزی بە هۆی پەیوەندیکردنیان بە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق و ئاداما بالۆ و محەمەد موحسینیش بە هۆی پێکانەوە لە یاریەکە دادەبڕێن.

لە مێژوودا هەر دوو یانە 25 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر لە 15 یاریدا براوە بووە و کارەبا تەنها دوو یاری سەرکەوتووبووە و لە هەشت یاریشدا یەکسان بوونە، هەولێر 44 گۆڵی لە تۆڕی کارەبا تۆمار کردووە و کارەباش 20 گۆڵی لە تۆڕی هەولێر تۆمار کردووە.

هەولێر لە 30 یاریدا 32 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە خانەی 14ـیە و کارەباش لە 31 یاریدا 34 خاڵی هەیە و له ریزبەندی 12ەـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button