ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکراکرا

حەوت یاریزان دوورخرانەوە

Yariga App

یاریگا –

ئینگڵتەڕا 7 یاریزان لە لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەروپای 2024 دووردەخاتەوە.

رۆژژنامەنووسی ماڵپەڕی ئاتڵێتیک، دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، گارێس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، حەوت یاریزانی هەڵبژاردەکەی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بانگهێشت ناکات و دوورخراونەتەوە.

ساوسگەیت لە لیستی سەرەتایی 33 یاریزانی بانگهێشتکردبوو، بەڵام هەر هەرڵبژاردەیەک بۆی هەیە 26 یاریزان بانگهێشتی یۆرۆ بکات، بۆیە پێویستبوو راهێنەرەکە 7 یاریزان لە لیستەکەی دووربخاتەوە.

هەریەکە لە یاریزانان جەیمس مادیسن (تۆتنهام)، هاری ماگوایر (مانچێستەر یونایتد)، جاک گریلیش (مانچێستەر سیتی) کورتس جۆنس (لیڤەرپوول)، جارد برانسوەیت (ئێڤەرتن)، جەیمس ترافۆرد (بێرنلی) جڕاڵ کوانسا (لیڤەرپوول) دوورخرانەوە و بەشداری یۆرۆی 2024 ناکەن.

پاش دوورخستنەوەی ئەو یاریزانانە، 26 یاریزان لە لیستی هەڵبژاردەکە مانەوە و بەشداری یۆری ئەڵمانیا دەکەن. لیستەکەش بەمشێوەیە دەبێت؛

گۆڵپارێزان؛ جۆردان پیکفۆرد (ئێڤەرتن)، دین هێندەرسن (کریستاڵ پاڵاس)، ئارۆن رامسدەیڵ (ئارسیناڵ).

بەرگریکاران؛ لویس دەنک (بڕایتن)، جۆی گۆمێز (لیڤەرپوول)، مارک گەیهی (کریستاڵ پاڵاس)، ئێزری کۆنسا (ئاستۆن ڤێلا)، لوک شۆو (مانچێستەر یونایتد)، جۆن ستۆنز (مانچێستەر سیتی)، کیێران تریپێر (نیوکاسڵ یونایتد)، کایڵ وۆڵکەر (مانچێستەر سیتی).

ناوەڕاستکاران؛ ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد (لیڤەرپوول)، کۆنەر کالاگێر (چێڵسی)، کۆبی ماینۆ (مانچێستەر یونایتد)، دێکلان رایس (ئارسیناڵ)، ئادەم وارتن (کریستاڵ پاڵاس).

هێرشبەران؛ جود بێڵینگهام (ریال مەدرید) هاری کەین (بایرن میونشن)، جارۆد بۆوین (وێستهام)، ئێبێرێچی ئێزی (کریستاڵ پاڵاس)، فیڵ فۆدن (مانچێستەر سیتی)، ئەنتۆنی گۆردن (نیوکاسڵ یونایتد)، کۆڵ پاڵمەر (چێڵسی)، بوکایۆ ساکا (ئارسیناڵ)، ئیڤان تۆنی (برێنتفۆرد)، ئۆلی واتکینز (ئاستۆن ڤێلا).

سبەی هەینی کاتژمێر 21:45 بەکاتی هەولێر، هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لە یارییەکی دۆستانە لە یاریگای وێمبڵی میوانداری ئایسلاند دەکات.

لە 16ـی حوزەیران لە یەکەم یاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 رووبەڕووی سڕبیا دەبێتەوە، دواتر لە 20ـی حوزەیران بەرامبەر دانیمارک و لە 25ـی حوزەیران بەرامبەر سلۆڤینیا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button