ئیتاڵیا

ئالیساندرۆ نێستا دەبێتە راهێنەری مۆنزای ئیتاڵی

Yariga App

یاریگا –

ئالیساندرۆ نیستا دەبێتە راهێنەری یانەی مۆنزای ئیتاڵی و بەمزووانە بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەنرێت.

ماتیۆ مۆریتۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئالیساندرۆ نێستا (48 ساڵان) لەگەڵ یانەی مۆنزا گەیشتووەتە رێککەوتن و وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی راهێنەرایەتی یانەکە دەکات، کە یانەی مۆنزا لەلایەن ئادریانۆ گالیانی خاوەندارییەتی دەکرێت و کاتێک نێستا لە ئەیسی میلان یاریی دەکرد، گالیانی لەو یانەیە کاری دەکرد.

نێستا شوێنی رافایلی پالادینۆ دەگرێتەوە و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی مۆنزا وەردەگرێت، کە وەرزی رابردوو یانەکە بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ پلەی دوازدەمی لە سێریا ئەی بەدەستهێنا و یەکەم وەرزی بوو لە ریزی یانە پلە یەکەکان یاریی بکات.

ئالیساندرۆ نێستا لەوەتەی ساڵی 2015 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی مەیامی ئێف سی، پیروجیا، فرۆسینۆنی و رێجینای ئیتاڵی کردووە و ساڵی 2014 بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button