ئینگلتەراگرنگترین

شەش یانەی پرێمەرلیگ تا کۆتایی ئەم مانگە یاریزانەکانیان نەفرۆشن سزادەدرێن

Yariga App

یاریگا –

شەش یانەی پرێمەرلیگ تا کۆتایی ئەم مانگە دەرفەتیان لەبەردەمە، ئەگەر یاریزانەکانیان نەفرۆشن سزادەدرێن.

کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، شەش یانەی پرێمەرلیگ  کە بریتین لە یانەکانی چێڵسی، ئاستۆن ڤیلا، نیوکاسڵ یونایتد ، ئێڤەرتن، نۆتینگهام فۆرێست و لێستەر سیتی ناچارن پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە چەند یاریزانێکیان بفرۆشن بۆ ئەوەی پابەندی یاسای دارایی خاوێن بن، ئەگەر چەند یاریزانێکیان نەفرۆشن رووبەڕووی سزای قورا دەبنەوە.

سکای سپۆرتس راشیگەیاندووە، تا کۆتایی مانگی یۆنیۆ ئەو شەش یانەیە دەرفەتیان هەیە بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ مەرجەکانی یاسای دارایی خاوێن بگونجێنن، ئەگینا لەلایەن کۆمەڵەی پرێمەرلیگ رووبەڕووی سزای توند دەبنەوە، کە بەگوێرەی مەرجەکانی یاسای دارایی خاوێن دەبێت هاوسەنگی لە نێوان داهات و خەرجییەکانی یانەکان هەبێت.

مانچێستەر سیتی پێشتر بە سەرپێچیکردن لە یاسای دارایی خاوێن تۆمەتبارکراوە و وابڕیارە بەمزووانە کۆمەڵەی پرێمەرلیگ لەبارەی سەرپێچییەکانی مان سیتی بڕیار بدات و مەترسی هەیە ئەو یانەیە دابەزێنرێتە خولی پلە یەک، لەکاتێکدا چوار وەرزە لەسەریەک نازناوی خولەکە دەباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button