ئیسپانیاجیهانگرنگترین

ریال مەدرید دژی فیفا ده‌وه‌ستێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نیگه‌رانن بەهۆی پڕۆژە نوێیەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانه‌وه‌ له‌باره‌ی جامی جیهانی یانه‌كان.

تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، یانەی مەدرید بە توندی ناڕەزایه‌تی دەربڕی بەرامبەر بە سیستمی نوێی مۆندیالی یانەکان.

ریلیڤۆی له‌ زاری بەرپرسێکی یانەی شاهانە دەڵێت، له‌وانه‌یه‌ مۆندیالی یانه‌كان  وەرزی داهاتوو لە مانگی تەمموزدا کۆتایی بێت ئەمە شێتانەیە،ریال وەرزی نوێی بە رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی لە جامی سوپەری ئەوروپا لە 14ی ئاب دەستپێدەکات، وەرزەکەی لە 13ی تەمموز کۆتایی دێت ئەگەر بە سیستمە نوێیەکە بگاتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان.

تۆڕه‌ ئیسپانیاكه‌ روونیکردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ بێت ریال مه‌درید لە وەرزی نوێ 72 یاری ئەنجام دەدات، جگە لە یارییە نێودەوڵەتییەکان كه‌ یاریزانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌یان به‌شداری ده‌كه‌ن.

جامی جیهانی یانەکان بە سیستمە نوێیەكه‌ی لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2025 بە بەشداری 23 تیپ لە شەش کیشوەری جیهان دەستپێدەکات و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میوانداری یەکەمین خولی پێشبڕکێکە دەکات، کە هەر چوار ساڵ جارێك بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button