ئه‌وروپا

بەربژێرەکانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی 2024 ئاشکراکران

یامال پاڵێوراوی سەرەکی خەڵاتەکەیە!

Yariga App

یاریگا –

وەک هەموو ساڵێک توتۆسپۆرت ناوی 100 کاندیدی سەرەکی بۆ خەڵاتی گۆڵدن بۆی 2024 ئاشکرا کرد و دەگوترێت لامین یامالی تەمەن 16 ساڵ پاڵێوراوی سەرەکی خەڵاتەکەیە.

لامین یامال، لاوێکی 16 ساڵان و دیاردەی نوێی تۆپی پێی ئیسپانیا، نزیکە بۆ ئەوەی ببێتە چوارەم یاریزانی بارسێلۆنا لە مێژوودا خەڵاتی گۆڵدن بۆی وەربگرێت، کە خەڵاتێکە لەلایەن رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵییەوە لە ساڵی 2003ەوە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێی خوار تەمەن 21 ساڵ.

پێشووتر لیۆنێل مێسی (2005)، پێدری (2021) و گاڤی (2022) ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە. بۆ یامال رکابەرە گەورەکانی وەک ئاردا گولەر (ریال مەدرید)، جواو نێڤێش (بێنفیکا)، ئەلیخاندرۆ گارناچۆ (مانچێستەر یونایتد)، وارن زایر ئیمری (پاریس سان جێرمان) و لێنی یۆرۆ (لیل) بە هەڕەشە دادەنرێن.

بارسێلۆنا، بە 4 بەربژێر ( لامین یامال، پاو کۆبارسی، گاڤی، ڤیتۆر رۆکێ) زۆرترین نوێنەری لەنێو 100 پاڵێوراوانی سەرەکی ئەم خەڵاتەدا هەیە.

10 لە بەهێزترین پاڵێوراوانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی:

بابەتی زیاتر

Back to top button