ئاسیاعێراق

پێکهاتەی سەرەکی عێراق بۆ یارییەکەی ئیندۆنیزیا؛ ئاکام هاشم لە لیستی یاریزانە یەدەکەکانیش نییە

Yariga App

یاریگا –

خیسۆس کاساس بۆ یارییەکەی ئیندۆنیزیا ناوی ئاکام هاشمی لە لیستی یاریزانە یەدەکەکانیش دوورخستووەتەوە و ناوی ئەو کوڕە کوردە لە لیستی یاریزانانی یارییەکەدا نییە.

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی ئیندۆنیزیا بڵاوکردەوە، ئاکام هاشم ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر ناوی لە لیستی یاریزانەکانی یارییەکە نییە و تەنانەت لەسەر کورسی یەدەکیش نابێت، مارکۆ لاوک فەرەج یاریزانی لاوی کورد کە یەکەمجارە بانگهێشتکراوە لە لیستی یاریزانە یەدەکانی یارییەکەدایە.

ئوسامە رەشید تاکە یاریزانە کوردە لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی ئیندۆنیزیادایە، بەڵام یوسف ئەمین یاریزانی لاوی کورد ئەویش لە ریزی یاریزانە یەدەکانی شێرەکانی رافیدەین ناوی تۆمارکراوە.

گەرچی پێش یارییەکە کاساس رایگەیاندبوو دەرفەتی یاریکردن بە یاریزانە نوێیەکان دەدات، بەڵام زۆربەی یاریزانە سەرەکییەکانی بۆ یارییەکە لە پێکهاتەی سەرەکی داناوە، عەلی کازم گۆڵپارێزی زاخۆ کە یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە دەکرێت لەسەر کورسی یەدەکە و جەلال حەسەن سەرەکییە.

عێراق بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 مسۆگەرکردووە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی شەشەمی گرتووە و دوو یاریی بەرامبەر ئیندۆنیزیا و ڤیێتنام ماوە.

پێکهاتەی سەرەکی عێراق بۆ یارییەکەی ئیندۆنیزیا
پێکهاتەی سەرەکی عێراق بۆ یارییەکەی ئیندۆنیزیا

بابەتی زیاتر

Back to top button