ئینگلتەرا

برونۆ فێرناندێز مەرجێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

برونۆ فێرناندێزی کاپتنی مانچێستەر یونایتد، لە ئەگەری بەرزکردنەوەی مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو، ئەوا لەگەڵ یانەکەیدا گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.

فێرناندێز لە دوای پەیوەندی کردنی بە یونایتدەوە بووە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم تیپە و لە وەرزی رابردووشدا کە قوتابیەکانی ئێریک تێنهاخ هەوراز و نشێویان هەبوو، ئەو ناوەڕاستکارە هێشتا یەکێک بوو لە باشترینەکانی تیپەکەی و توانی 14 گۆڵ بۆ یونایتد بکات.

گرێبەستی ئێستای ئەم ئەستێرە پورتوگالییە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، بەڵام دەنگۆی زۆر لەسەر ئەگەری گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ بایرن میونشن لە چەند هەفتەی رابردوودا لەلایەن میدیای ئینگلیزی و ئەڵمانیەوە بڵاوکرایەوە، ئەمەش وایکردووە هاندەرانی ئەم تیپە نیگەران بن.

برونۆ فێرناندێز و مارکوس راشفۆرد، یاریزانانی مانچێستەر یونایتد

لە ساڵی 2022 گرێبەستێک کە تیایدا مووچەکەی بە نزیکەی 300 هەزار یۆرۆ بۆ هەفتانە دیاریکرابوو، واژۆ کرد. بەڵام ئێستا رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو یاریزانە بەم دۆخە دڵخۆش نییە و هەست دەکات بەهاکەی لەم بڕە مووچەیە زیاترە و دەیەوێت مووچەکەی وەک مارکوس راشفۆرد و کاسیمیرۆ و جادۆن سانچۆ لێبکرێت.

مووچەی ئەو سێ یاریزانە هەفتانە لە نێوان 380 بۆ 430 یۆرۆیە  و فێرناندێزیش دەیەوێت مووچەیەکی لەو شێوەیە وەربگرێت، بەپێچەوانەوە بیر لە جێهێشتنی یونایتد دەکاتەوە. هاوکات بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە زۆر حەزیان لێیە و نایانەوێت لەدەستی بدەن و بەدوای رێگە چارەیەک بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵیدا دەگەڕێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button