ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هه‌ولێكی مانچێسته‌ر سیتی یانەکانی پرێمەرلیگ دەترسێنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی پرێمەرلیگ دودڵ و نیگه‌رانن له‌ هه‌وڵێكی یانه‌ی مانچێستەر سیتی کە دۆسیەیەکی یاسایی لە پریمەرلیگی تۆمار بکات، بە ئامانجی نەهێشتنی یاسایی دارایی خاوێن.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو بە شێوەیەکی یاسایی ئەو پرسە بوروژێنێت، یانەکانی دیکە ترسیان هەیە ئەگەر پاڵەوانی پرێمه‌رلیگ لە دۆسیەکەیدا سەرکەوتوو بێت، بیرۆکەی کێبڕکێی یانە بچووکەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە لە داهاتوودا لەناو بچێت.

بەگوێرەی هەمان رۆژنامە، رۆژی چوارشەممە، مانچێسته‌ر سیتی پەیوەندی بە 19 ئەندامەکەی دیکەی پریمەرلیگەوە کردووە، کۆبوونەوەیەک رێکدەخرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی رکابەرییەکان، هەرچەندە له‌وانه‌یه‌‌ هەندێک له‌ یانه‌كان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سیتی بپچڕێنن ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە هەڵوەشاندنەوەی یاسایی یاریی خاوێن، به‌ڵام  نیوکاسڵ یونایتد پشتگیری هەڵوەشاندنەوەی یاساکه‌ ده‌كات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانچێستەر سیتی رووبەڕووی 115 سه‌رپێچی یاسایی بۆته‌وه‌، چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ئەو سەرپێچییانەی لە یاسای دارایی خاوێن کردوویەتی رووبەڕووی سزای توند ببێتەوە کە یەکێک لەو سزایانە ئەوەیە دابەزێنرێتە ریزی یانە پلە یەکەکان، کە مان سیتی چوار وەرزە لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگ دەباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button