ئه‌وروپاگرنگترین

بڕی گرێبەستەکەی مۆرینیۆ لەگەڵ فەنەرباچێ ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا –

دوای تەنها سێ رۆژ لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی فەنەرباچێ، بڕی ئەو مووچەیە ئاشکرا کرا کە جۆزێ مۆرینیۆ ساڵانە لە یانە تورکیەکەی وەردەگرێت وەردەگرێت.

یەکشەممەی رابردوو یانەی فەنەرباچێ لەنێو هەزاران هاندەری یانەکەی مۆرینیۆی وەک راهێنەری نوێ ساند لە شوێنی ئیسماعیل کارتاڵ.

🎥 | جۆزێ مۆرینیۆ بەڵێنی گەورە بە هاندەرانی فەنەرباچێ دەدات

راهێنەرە پورتوگالییەکە یەکەمین جاریەتی لەوەتەی ساڵی 2004 کاتێ راهێنەری پۆرتۆی پورتوگالی بوو، ئەرکی یانەیەک بگرێتە ئەستۆ لە دەرەوەی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا. گرەوی یەکەمی جۆزێ لەگەڵ یانە تورکیەکە نازناوی خولی ئەو وڵاتەیە کە لەوەتەی 2014 لێێ بێبەشن و وەرزی رابردوویش بە جیاوازییەکی کەم لە بەرژەوەندی گالاتەسەرای رکابەریان و پاڵەوانی سوپەرلیگ، پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.

بەگوێرەی هەواڵێک لە پێگەی ترانسفێرمارکت کە بەپشتبەستن بە زانیارییەکانی ناو فەنەرباچێ بڵاویکردووەتەوە، مۆرینۆ بۆ ئەو دوو وەرزە بڕی 10.5 ملیۆن یۆرۆ وەدەگرێت.

پێشتر لەگەڵ رۆمای ئیتاڵی، مۆرینیۆ لە دوای ماسیمیلیانۆ ئالێگری دووەم بەرزترین مووچە بوو لەنێو راهێنەرەکانی خولئ ئیتاڵی کە مووچەی ساڵانەکەی 10 ملیۆن یۆرۆ بوو.

لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا، مۆرینیۆ لە مانگی یۆلیۆی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ راهێنەرایەتی فەنەرباچێ دەکات بۆ گەیاندنی یانەکە بەو پاڵەوانێتیەی کە خۆی دوو جار وەک راهێنەر (لەگەڵ پۆرتۆ و ئینتەر میلان) بەدەستیهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button