ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

ئیندۆنیزیا بەدوای سەرکەوتنێکی مێژوویی دەگەڕێت بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق

Yariga App

یاریگا-

سبەی پێنج شەممە ( 6ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) گەڕی پێش کۆتایی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەچێت.

هەلبژاردەی عێراق وێڕای مسۆگەر کردنی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکان، ڤیکتۆر کاساس ئەوەی دووپات کردەوە کە بۆ سەرکەوتن یاری دەکەن و مەبەستیانە لەم یاریە چەند یاریزانێکی تازە بانگهێشتکراو بۆ هەڵبژاردەکە تاقی بکەنەوە، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆ کاساس باسی لە کەش و هەوای وڵاتی ئیندۆنیزیا کرد و گوتی رووبەڕووی زەحمەتیەکی زۆر بوینەتەوە بەهۆی ئەو شێیە زۆرە لەم وڵاتە هەیە و بە یاریزانەکانم راگەیاندووەشلەمەنی زۆر بحۆن بۆ ئەوەی تووشی گرفتی تەندروستی نەبن.

لە مێژوودا هەردوو هەڵبژاردە نۆ یاریان بەرامبەر یەکتر کردووە، لە هەشت یاریدا عێراق براوە بووە و یەک یاریش یەکسان بوونە، عێراق 23 گۆڵی تۆمار کردووە و ئیندۆنیزیاش تەنها پێنج گۆڵی تۆمار کردووە.

یاری هەر دوو هەڵبژاردە لە کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026ە و هەڵبژاردەی عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمە بە 12 خاڵ و ئیندۆنیزیاش بە حەفت خاڵ لە ڕیزبەندی دووەم دێت، یاریەکەش کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بە کاتی عێراق لە یاریگای گیلۆرا بۆنگ کارلۆ بەڕێوەدەچێت کە تا ئێستا 60 هەزار لە بلیتەکانی یاریەکە فرۆشراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button