ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی بە کیلیان ئێمباپێ دەڵێن کیسەڵ؟

گەرچی هێندەی ئاسکێک خێرایە

Yariga App

یاریگا –

تا ئێستا لەخۆتان پرسیوە بۆچی بە کیلیان ئێمباپێ دەڵێن کیسەڵ، لەکاتێکدا هێندەی ئاسکێک خێرایە و یەکێکە لە خێراترین یاریزانەکانی ئێستای جیهان؟

بە درێژایی ئەو چەند ساڵەی دەنگۆی چوونی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید بڵاودەکرایەوە، هەمیشە لە سۆشیاڵ میدیا ئیمۆجی کیسەڵێک لە پاڵ ناوی ئێمباپێ دادەنرا، ئیدی کیسەڵ بووەتە ئاماژەیەک بۆ ناوی ئێمباپێ.

پرێسنێل کێمپێمبێ بەرگریکاری پاریس سانجێرمان یەکەم کەس بوو درکی بەوە کرد ئێمباپێ لە دۆناتێلۆ کارەکتەری کیسەڵەکانی نینجا دەچێت، لەوەتەی ساڵی 2017 بە ئێمباپێ دەگوترێت دۆناتێلۆ.
جگە لەوەی ئێمباپێ رووخسار و پێکەنین و ئاهەنگگێڕانەکانی زۆر لە دۆناتێلۆ دەچێت، خەسڵەتەکانیشی لەو کارەکتەرەی کیسەڵەکانی نینجا دەچێت، وەکو دۆناتێلۆ کەسێکی داهێنەر و کۆمەڵایەتییە و هەمیشە دەتوانێت هۆکارێک بۆ زەردەخەنە بدۆزێتەوە.

ساڵی 2017 تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری پێشووی پاریس سانجێرمان لەناو بۆسکێک ماسکێکی کیسەڵەکانی نینجای پێشکەشی ئێمباپێ کرد و بە تەواوەتی ئێمباپێی بە کیسەڵ بەستایەوە.
گەرچی ئێمباپێ هیچ لاری نەبوونێکی بە نازناوەکەی نییە و چەندان جار وێنەی لەگەڵ کیسەڵەکانی نینجا گرتووە و کاتێک بە دۆناتێلی ناوزدە دەکرێت تووڕە نابێت، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی لۆپاریزیانی فڕەنسی، فایزە عەماری دایکی ئێمباپێ پێی ناخۆشە کوڕەکەی بە کیسەڵ ناوزەد بکرێت و بڕوای وایە نێیمار و ئالڤێس لە سەردەمی یاریکردنیان لە پاریس سانجێرمان ئەم نازناوەیان بۆ شکاندنی کوڕەکەی داهێناوە.
ئێمباپێ بە کیسەڵ ناسراوە، کەچی هێندە خێرایە رکابەری ریکۆردەکانی یوساین بۆڵت راکەری بەناوبانگی جامایکی دەکات، خێراییەکەی کیلیان دەگاتە 36.6 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button