ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لەبارەی چارەنووسی جواوە پۆرتوگاڵییەکان بڕیاری خۆی دا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەبارەی چارەنووسی جواو فیلێکس و جواو کانسێلۆ بڕیاری خۆیداوە و لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانیان قسەی کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا بڕیاریان داوە جواو فیلێکس و جواو کانسێلۆ لە یانەکەیان بهێڵنەوە و وەرزی داهاتووش ئەو دوو یاریزانە پۆرتوگاڵییە لە بلاوگرانا بەردەوام دەبن، یانە کەتەلۆنییەکە بە خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو دوو یاریزانەیان راگەیاندووە دەیانەوێت جواوەکان بمێننەوە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە راشیگەیاندووە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بڕیارەکەیان داوە و هانسی فلیک راهێنەری نوێی یانەکە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردوون و بە مانەوەی ئەو دوو یاریزانە پۆرتوگاڵییە رازییە.

بارسێلۆنا دەیەوێت لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید و مانچێستەر سیتی گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی لەبارەی مانەوەی جواو فیلێکس و جواو کانسێلۆ گفیوگۆیان لەگەڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button