ئه‌ڵمانیا

گوندوگان سەبارەت بە راپرسییەک تووڕە دەبێت

ئێوە رەگەزپەرستن!

Yariga App

یاریگا –

راپرسییەکی سەیر لە کەناڵی WRDـی ئەڵمانیا، ئیلکای گوندۆگان و یاریزانانی تری هەڵبژاردەی ئەم وڵاتەی توڕە کرد.

10 رۆژی تر یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات و خەڵکی ئەم وڵاتە چاوەڕێی مانشافتن تا دوای چەندین ساڵ جارێکیتر جامی پاڵەوانەتییەکەیان بۆ بەدەست بهێنن. ئەڵمانیایەکان لە دوای هاتنی یولیان ناگلیسمان هیوای زیاتریان بە هەڵبژاردەکەیان هەیە.

ژمارەی یاریزانە نەتەوە جیاوازەکان لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریزانە ئەڵمانییەکان زیاترە و تەنانەت کاپتنی تیپەکە، گوندۆگان بە رەچەڵەک تورکە، لە پێش نۆیەر و کرۆس و مۆلەرەوە قۆڵبەستی کاپتنی دەبەستێت.

تۆڕی WRD لەم دواییانەدا لە راپرسییەکدا پرسیاری سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی ئەو یاریزانانە وروژاند کە بەڕەچەڵەک ئەڵمانی نین. بۆ نموونە 17%ی بەشداربووان پێیانوابوو کە پێدانی قۆڵبەستی کاپتنی بە گوندۆگان جێگەی شەرمەزارییە.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

دوێنێش کاتێک پرسیار لە ئیلکای کرا سەبارەت بەم بابەتە، وەڵامی دایەوە و گوتی:

بەو شتانەی لە ماوەی چەند ساڵ و چەند مانگی رابردوودا بینیومە، ئەم راپرسییە سەرسامی نەکردم، بەڵام دەبێت بڵێم، ئایا شەرم ناکەن پرسیاری لەو شێوەیە لە خەڵک دەکەن؟ هەموو شتێک لەم راپرسییەدا رەگەزپەرەستی پێوە دیاربوو، دەزانم کە بە ئامانجی دیاریکراو ئەنجامدراوە.

هەروەها جۆشوا کیمیچ چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند سەبارەت بە راپرسییەکی لەو شێوەیە هەست بە شەرم دەکات.

راپرسییەکەی WDR راپرسییەکە کە لەلایەن وێستدۆشێر روندفانک (WDR) ئەنجامدراوە، کە وێستگەیەکی رادیۆیی و تەلەفزیۆنی ئەڵمانییە و بنکەکەی لە شاری کۆڵنە. ئەم راپرسییە بەشێکە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی فیلمی بەڵگەنامەیی ARD بە ناوی “Einigkeit und Recht und Vielfalt”.

بابەتی زیاتر

Back to top button