ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فلۆریان فیرتز داهاتووی خۆی یەكلاییدەكاتەوە

دەڵێت: لە لیڤەركوزن دڵخۆشم...

Yariga App

یاریگا –

فلۆریان فیرتز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایەر لیڤەركوزنی هەمان وڵات داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلاییدەكاتەوە.

فیرتز لە ساڵی 2020 لە تیمی لیڤەركوزنی خوار 19 ساڵان بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.

گرێبەستەكەی لەگەڵ پاڵەوانی بۆندسلیگا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.


لە لێدوانێكیدا بۆ سكای ئەڵمانیا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، فیرتز گوتی:

وەرزی داهاتوو چی روودەدات؟ هەمووان گرێبەستەكەم دەزانن، ئێستا كاتی ئەوە نییە باسی ئەوە بكەین.

بە دڵنییایەوە لە لیڤەركوزن كاتێكی خۆش بەسەردەبەم و هەستێكی باشم هەیە، ئێستا بیرم بە رێژەی %100 لای یۆرۆیە.

وەرزی رابردوو ئەستێرە تەمەن 21 ساڵانەكە لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن توانی نازناوی بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا بباتەوە.

لە وەرزی رابردوودا و لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشداری لە 49 یاری كرد توانی 18 گۆڵ بكات و 20 گۆڵیش درووست بكات.

فیرتز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە كۆمەڵەی یەكەمی یارییەكانی یۆرۆ شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی سویسرا، سكۆتلاند و هەنگاریا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button