ئه‌وروپاگرنگترین

بێنفیكا نرخێكی خەیاڵی لەسەر یاریزانێكی دادەنێت

لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی دەدەن...

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی نرخێكی خەیاڵی بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەیەكی یانەكەی داناوە.

هەریەك لە یانەكانی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی جواو نێڤێسی پۆرتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی دەكەن.

جواو نێڤێسی تەمەن 19 ساڵان لە ساڵی 2022 لە بێنفیكای لاوانەوە بەرزكرایەوە بۆ تیمی یەكەم.


بەپێی زانیاریەكانی ریكۆردی پۆرتوگالی هەریەك لە یانەكانی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی جواو نێڤێس دان و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوەی پۆرتوگالی، بێنفیكا بەهای 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە لاوەكەی داناوە.

لە راپۆرتەكەی ریكۆردیشدا هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا یانە پۆرتوگالیەكە ئۆفەرێكی بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارەكەی رەتكردووەتەوە.

جواو نێڤێس

وەرزی رابردوو جواو نێڤێس لەگەڵ بێنفیكا لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری لە 55 یاریدا كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button