یاریگا

تەمەنی ناوبژیوانان و بەرپرسانی فیفا سنووردار ناکرێت

سیپ بلاتە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دژی بڕیاری سنووردارکردنی تەمەنی ناوبژیوانان  و بەرۆرسانی فیفایە کە پێشنیارکرابوو بۆ فیفا لە تەمەنێکی دیارکراو وەربگیرێن و خانەنشین بکرێن. بەڵام بلاتەر وتی «من لەگەڵ ئەوەدام ژمارەی ئەو ساڵانە دیاریبکرێت کە ناوبژیوان بۆی هەیە خزمەت بکات بەڵام  لەگەڵ سنوردارکردنی تەمەنی ناوبژیواناندا نیم، تەمەن هیچ پەیوەندییەکی نیە بە تواناوە. هەیە تەمەنی ٧٠ ساڵە و لە ناخەوە کەسێکی گەنجە و توانای کارکردنی هەیە». وابڕیارە لە کۆنگرەی داهاتووی فیفای ساڵی تازە باسی لێوەبکرێت بڕیاری لەسەربدرێت.

ڕەتکردنەوەی ئەم بڕیارە لەلایەن بلاتەر لە کاتێکدایە تەمەنی سەرۆکەکەی فیفا گەیشتۆتە ٧٦ ساڵ و هیچ نیازێکیشی نیە دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close