ئیسپانیاگرنگترین

وادەی راگەیاندنی گرێبەستە خەیاڵییەکەی بارسێلۆنا ئاشکرا کرا

Yariga App

یاریگا –

گرێبەستێکی گەورە و مێژوویی لەبەردەم بارسێلۆنادایە و بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاشکرا بکرێت.

بارسا کە بە قەیرانی داراییدا تێپەڕ دەبێت، نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی ئەمریکی بۆ پۆشاکە وەرزشییەکان. کە بەگوێرەی زانیارییەکا ئالێکس پینتانێل لە رێلیڤۆی ئیسپانی، گرێبەستەکە بارسێلۆنا دەکاتە بەرزترین یانە لە رووی وەرگرتنی پارە لە کۆمپانیای سپۆنسەرییەوە.

یەکەم گرێبەستی نێوان یانە کەتەلۆنیەکە و کۆمپانیاکە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998. ئەم گرێبەستەی ئێستایش کە لە 2028 کۆتایی دێت، تا ساڵی 2038 درێژ دەکرێتەوە. ئەوەش واتا کارکردنی پێکەوەییان دەبێتە 40 ساڵی تەمەن. چاوەڕوان دەکرێت رۆژی هەینی یان شەممەی داهاتوو بە فەرمی رابگەیەندرێت.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایشی کردووە کە ڕێککەوتنە نوێیەکە بە بڕی 100 تا 150 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. ئەوە و هەروەها بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

بەو رێککەوتنە، کارگێڕی بارسا تا رادەیەکی باش دەستواڵا دەبن لە بازاڕەکانی گواستنەوە. ئەوە جگە لە تەواوکردنی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نو و ئەو داهاتانەی پێشبینی دەکرێ یاریگا نوێیەکە فەراهمی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button