عێراقکوردستان

سەمیر بابۆ باس لە بارودۆخی هەولێر دەکات پێش یارییەکەیان بەرامبەر کارەبا

Yariga App

یاریگا-

لە یاریەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەینی ( 7ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) هەولێر و کارەبا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە ماوەی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە هۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 یارییە دواخراوەکانی خولەکە دەکرێت و یەکێک لەم یارییانەش هەولێر و کارەبایە، پێش گەشتەکەیان بۆ  بەغدا سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر دەربارەی یاریەکە بۆ دەزگا راگەیاندنەکان  گوتی: زۆر بەباشی خۆمان بۆ یاریەکەی کارەبا ئامادەکردووە، تاکە یانەین لە رابردوودا حەفت یاریمان لە دەرەوەی یاریگای خۆمان کردووە و یاریزانەکانمان بە هۆی گەشتەکانەوە زۆر ماندوون، بۆ ئەم یاریە لە توانای چوار یاریزانمان بێبەش دەبین و لەو ماوەیە کارمان لە سەر یاریزانەکان کردووە زیاتر لە رووی توانای جەستەیی یەوە ئامادەیان بکەین.

بابۆ سەبارەت بە مانەوەی هەولێر لە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق رایگەیاند:

هەر چەندە ئێمە لەم دوو یاریە دواخراوە بۆ سەرکەوتن یاری دەکەین بەڵام بە دەستهێنانی دوو تا چوار خاڵ تا ڕادەیەکی زۆر مانەوەی هەولێر مسۆگەر دەکات.

 

هەڵۆ فایەق یاریزانی هەولێر لە سەر یاریەکە و ئامادەکاری تیپەکە گوتی: راستە دوو یاریزانمان بە هۆی پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی عێراقەوە یاری ناکەن، بەڵام یاریزانەکانی تر دەتوانن شوێنی ئەوان بگرنەوە، لە یارییەکانی رابردوو بە هۆی ماندووبونەوە لە ئاستی خۆمان نەبوین، لە یاری کارەبا هەوڵدەدەین بە ئاست و ئەنجام براوە بین.

لە سەر پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی عێراقەوە هەڵۆ گوتی:

لە یارییەکانی جامی ئاسیا بۆ ژێر 23 ساڵان نەمتوانی لە زۆربەی یارییەکان بەشداربم بە هۆی پێکانەوە، هەموو یاریزانێکیش خەونی ئەوەیە بگاتە هەڵبژاردەی عێراق، هەر کاتێک بانگهێشت بکرێم من ئامادەم.

بۆ یارییەکەی ڕۆژی هەینی هەولێر لە توانای هەر یەک لە یاریزانان ئاکام هاشم و ئەحمەد مەکەنزی بە هۆی پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی عێراق و ئاداما بالۆ و محەمەد موحسین بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button