یاریگا –
گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ کە بە گواستنەوەی سەدە ناسراوە، رەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکانی ئیسپانیا و فەرەنسادا هەبوو.
شەوی رابردوو ریال مەدرید بە فەرمی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێی بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە راگەیاند. بەم شێوەیە ئەم ئەستێرە فەرەنسییە کە پێشووتر بە رێگریکردنی لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە بۆ قبوڵکردنی ئۆفەرەکانی ریال مەدرید بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ و 120 ملیۆن یۆرۆ نەیتوانیبوو خەونەکەی بکاتە راستی، دواجار بە ئاواتەکەی گەیشت و بە گرێبەستێکی ئازاد و تا کۆتایی حوزەیرانی 2029 درێسی سپی پۆشەکانی مەدرید دەپۆشێت.
پێشبینی دەکرێت ئاهەنگی ناساندنی ئەم ئەستێرە فەرەنسییە لە دوای پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 لە 15 یان16ی تەمموز بە ئامادەبوونی هاندەرانی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.
ئەم گواستنەوەیە بووە مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا و فەرەنسی و کاردانەوەی زۆری هەبوو.
مارکا: ئەوشتەی کە خەونت پێیەوە دەبینی!
مۆندیپۆرتیڤۆ: ئێمباپێ ئێستا ریالییە
سپۆرت: ریال بەگواستنەوی ئێمباپێ گەڕایەوە سەردەمی زێرین
ئەی بی سی: ریال سێگۆشەی خۆی تەواو کرد، لالیگا، چامپیۆنزلیگ و ئێمباپێ
فیگارۆ: ئەفسانە، چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆر، ئێمباپێ بۆ خەونی گەورەتر چووە ریال
لا رۆزۆن: دواجار ریال گواستنەوەی ئێمباپێی راگەیاند
ئی دی: لە خەونەوە بۆ راستی
ئاس: و لە کۆتاییدا، ئێمباپێ
ئیل مۆندۆ: بە خەونی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لە ریال مەدرید