بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسر ماڵئاوایی لە چەند یاریزانێكی پیشەگەری دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئیدارەی یانەی نەسری سعودی بەنیازە ریزەكانی یانەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ رێكبخاتەوە.

نەسر لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازناوێك بباتەوە، دوای ئەوەی لە خولی رۆشنی سعودی لە پلەی دووەم لە دوای هیلالی پێشەنگ هات، هەروەها لە جامی شای سعودیە بە لێدانی یەكلاكەرەوە بەرامبەر هیلال شكستیهێنا و لە جامی سوپەریش ماڵئاوایی كرد.


رۆژنامەی مەیدانی سعودی پلانەكانی نەسری بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد، كە بە نیازن گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەیان بكەن، دەستبەرداری چەند یاریزانێكی پیشەگەری ببێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئیدارەی یانەی نەسری سعودی لەسەر فرۆشتنی هەردوو یاریزانی بەڕازیلی ئاندێرسن تالیسكا و ئەلێكس تێلێس یەكلاییبووەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ یاریزانی دیكەی پیشەگەر بگوازێتەوە ریزەكانی.

لە راپۆرتەكەی رۆژنامە سعودییەكەشدا هاتووە، لە گواستنەوەكانی هاوینەدا نەسر بۆ فرۆشتنی هەردوو یاریزانە بەڕازیلییەكەی چاوەڕێی ئۆفەرەكان دەكات.

یانەی گالاتاسەرای توركی لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی ئاندێرسن تالیسكادایە.

ئاندێرسن تالیسكا و ئەلێكس تێلێس

تێلیس لە گواستنەوەكانی هاوینی وەرزی رابردوو لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە نەسرەوە كرد، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە 34 یاری كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

تالیسكا لە هاوینی ساڵی 2021 لە خولی چینیەوە پەیوەندی بە نەسرەوە كرد و لە 25 یاری ئەم وەرزەدا توانی 25 گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button