ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆ

مێرکاتۆی بارسێلۆنا؛ فلیک داوای دوو یاریزانی کردووە و گڵۆپی سەوزیش بۆ دوو یاریزان هەڵدەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای دەتسبەکاربوونی هانسی فلیک راهێنەری نوێی بارسێلۆنا، هەوڵەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ گواستنەوەی یاریزانان و گۆڕانکاریکردن لە تیپەکەی زیاتر بووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت جۆشوا کیمیچ ناوەڕاستکار و بەرگریکاری بایرن میونشن بباتە ریزەکانی، هانسی فلیک لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانەی کردووە.

Estas son las portadas deportivas de hoy, martes 4 de junio de 2024

هانسی فلیک بە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی راگەیاندووە، هەرچی لەتوانایدا بێت دەیکات بۆ ئەوەی کیمیچ رازی بکات پەیوەندی بە بارساوە بکات، کە بەرگریکارەکەی بایرن میونشن پێشتر ئۆفەری یەکەمی بلاوگرانای رەتکردووەتەوە.

بارسێلۆنا دەیەوێت ئامادەکاری بکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەری دووەم، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە نایەوێت پەلە بکات، بارسا دەیەوێت سوود لە فلیک وەربگرێت کە پێشتر راهێنەرایەتی ئەو یاریزانەی کردووە، بۆ ئەوەی کیمیچ رازی بکات رووبکاتە بارسێلۆنا.

کیمیچ (29 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2015 لە بایرن میونشن یاریی دەکات و ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و هاوینی 2025 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بارسێلۆنا جگە لە کیمیچ دەیەوێت نیکۆ ویلیامز لە ئاتلێتیک بلباو بڕفێنێت

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت جگە لە جۆشوا کیمیچ ئەم هاوینە نیکۆ ویلیامز یاریزانی ئاتلێتیک بلباویش بباتە ریزەکانی، کە ئەو یاریزانە ئیسپانییە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە یانەکەی 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، بارسێلۆنا ئامادەیە بە چەند قستێک لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی زیاتر بە بلباو بدات، بەڵام ئەگەر یانە باسکییەکە رازی نەبێت ئەوان نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدەن.

نیکۆ ویلیامز (21 ساڵان) تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو هەیە و لەم وەرزەی لالیگا لە 31 یاری 5 گۆڵ و 12 ئەسیستی کرد.

فلیک ئامادەیە گڵۆپی سەوز بۆ سێرجی رۆبێرتۆ و فرەنکی دی یۆنگ هەڵبکات

رۆژنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، هانسی فلیک لە رۆیشتنی فرەنکی دی یۆنگ لاری نییە و ئامادەیە دەستبەرداری ئەو ناوەڕاستکارە هۆڵەندییە بێت، بەڵام بەو مەرجەی ناوەڕاستکارێک لە هەمان ئاستدا شوێنی بگرێتەوە و یانەکە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامە کەتەلۆنییەکە، دوای دەستبەکاربوونی هانسی فلیک، هەلی رۆیشتنی سێرجی رۆبێرتۆ لە یانەکە زۆرتر بووە، چونکە راهێنەرە ئەڵمانییەکە بڕیاریداوە ئەگەر وەرزی داهاتوو رۆبێرتۆ بشمێنێتەوە دەرفەتی یاریکردنی لە یانەکە زۆر نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button