بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کێشەیەکی نوێ؛ پاریس سانجێرمان ئامادە نییە مووچەی مانگی چوار و پێنجی ئێمباپێ بدات

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان ئامادە نییە مووچەی مانگەکانی چوار و پێنجی ئێمباپێ هێرشبەری پێشووی یانەکە بدات و هێرشبەرە فڕەنسییەکە پەنا دەباتە بەر یاسا.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی ئامادە نییە مووچەی مانگەکانی نیسان/ئەپریل و مایۆ/ئایاری کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پێشووی بدات، کە ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە بەفەرمی بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە و بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بەو یانە ئیسپانییەوە کرد.

رۆژنامە فڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، هەردوولا پارێزەریان گرتووە و یەکتری تۆمەتبار دەکەن، چاوەڕێ دەکرێت لێژەی یاسایی لە کۆمەڵەی لیگ1 ئەم کەیسە یەکلا بکاتەوە، کە جگە لەوەی پاریس مووچەی دوو مانگی ئێمباپێی نەداوە، ئەو پاداشتەشی بە کیلیان نەداوە کە وابڕیاربوو چوار مانگ لەمەوبەر هێرشبەرە نوێێەکەی ریال مەدرید وەریبگرێت.

پێشتر رۆژنامەی لیکیپ راشیگەیاندبوو، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لە دوایین دیداری لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ گلەیی لە هێرشبەرە فڕەنسییەکە کردبوو، بە رۆیشتنی بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەکەیان زیانێکی زۆر بە پاریس سانجێرمان دەگەیەنێت و داوای لێکردبوو لە رووی داراییەوە دوای جێهێشتنی یانەکە، سوودێکی بۆ سانجێرمان هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button