بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا بەرگریکارێکی ئەڵمانی دەوێت و پاریسیش شوێنگرەوەی ئێمباپێی ناوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سێشەممە (04ـی حوزەیران/یۆنیۆی 2024) دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمە و دوای راگەیاندنی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ لەلایەن ریال مەدریدەوە، ئەم هاوینە مێرکاتۆی یانەکانی ئەوروپا تایبەت و لەبیرنەکراو دەبێت. پاریس سانجێرمان سەرەڕای رۆیشتنی ئێمباپێ بەنیاز نییە هیچ هێرشبەرێک بۆ شوێنگرەوەی بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئاستۆن ڤیلا و یوڤێنتۆس دەیانەوێت ویستن مەککینی و دۆگلاس لویز لەگەڵ یەکتری بگۆڕنەوە و ئاڵوگۆڕێک لە نێوان یەکتریدا بکەن، لویز لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 60 ملیۆن یۆرۆیە و تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ڤیلا هەیە، بەهای مەککینی لە بۆرسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە – جیانلوکا دی مارزیۆ.

دوای دەستبەکاربوونی هانسی فلیک چارەنووسی سێرجی رۆبێرتۆ لە تونێلێکی تاریکدایە و لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە، چونکە راهێنەرە نوێێەکەی بلاوگرانا بڕیاریداوە ئەگەر سێرجی لە یانەکە بمێنێتەوە هەلی یاریکردنی کەم دەبێت – سپۆرت.

ناپۆلی چاوی بڕیوەتە دوو یاریزانی ئارسێناڵ و دەیەوێت لەم هاوینە تاکێهریۆ تۆمیاسۆ و سمیس رۆی بگوازێتەوە ریزەکانی – دەیلی مەیل

جیۆڤانی سیمیۆنی کوڕی دیێگۆ سیمیۆنی دەیەوێت لە ناپۆلی بڕوات و لە چەند هەفتەی داهاتوودا چاوەڕێی ئۆفەری یانەکانی پرێمەرلیگ و لالیگا دەکات، گەرچی کۆنتی و ناپۆلی دەیانەوێت پارێزگاریی لێبکەن بەڵام جیۆڤانی دەیەوێت قۆناخێکی نوێ تاقیبکاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

وێستهام بە تەواوەتی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی لویز گویلێرمی یاریزانی پالمێراسی بەڕازیلی، هەردوو یانەکە بەڵگەنامەکان دەپشکنن بۆ ئەوەی گرێبەستەکە رابگەیەنن، گیلێرمی بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە یانە بەڕازیلییەکە – فابریزیۆ رۆمانۆ .

میشێلی دی گریگۆریۆ گۆڵپارێزی مۆنزا لەم هەفتەیە دەبێتە گۆڵپارێزی یوڤێنتۆس و بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بیانکونێرییەوە دەکات کە بە باشترین گۆڵپارێزی وەرزی رابردووی سێریا ئەی دەستنیشانکرا – جیانلوکا دی مارزیۆ.

بارسێلۆنا لەسەر داوای هانسی فلیک دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی جۆشوا کیمیچ بەرگریکاری بایرن میونشن بگوازێتەوە ریزەکانی – سپۆرت.

ناپۆلی بڕیاری خۆی لەبارەی خڤیچا کڤاراتسخێلیا داوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە ئەم هەاوینە دەستبەرداری یاریزانە جۆرجییەکەی بێت، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئەم بڕیارەی بە یاریزانەکە گەیاندووە و پێی گوتووە ئامادە نین دەستبەرداری بن – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت.

پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە ئەم هاوینە دەستبەرداری پرێسنێل کێمپێمبێ بێت و ئامادەیە لەبارەی ئۆفەرەکانی ئەو بەرگریکارەی گفتوگۆ بکات – سانتی ئۆونا.

پاریس سانجێرمان بە تەواوەتی لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمێن سارد بووەتەوە و یانە فڕەنسییەکە لەم هاوینە هێرشبەرە نەیجیرییەکە ناباتە ریزەکانی، لویس ئێنریکی بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو پشت بە کۆلۆ موانی و گۆنچالۆ رامۆس ببەستێت – RMC SPORT.

تۆتێنهام هۆتسپێرس ئامادە نییە بە کەمتر لە 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئێمرسۆن رۆیال بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەی بێت، لەکاتێکدا ئەو بڕە زۆر لە پێشبینی یانە ئیتاڵییەکە زیاترە، هەربۆیە رۆسۆنێری دەیەوێت ماتی کاش بەرگریکاری راستی ئاستۆن ڤیلا بگوازێتەوە – سکای سپۆرت.

سێپ ڤان دێن بێرگ دەیەوێت ریزەکانی لیڤەرپوول بەجێبهێڵێت و هەر لە بۆندسلیگا بمێنێتەوە کە وەرزی رابردوو لە ریزەکانی ماینز دەرفەتی یاریکردنی هەبوو، نرخی لە بۆرسەی یاریزانان 15 ملیۆن یۆرۆیە – سکای سپۆرت.

مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول دەیانەوێت گۆنچالۆ ئیناسیۆ بەرگریکاری سپۆرتینگ لیبسۆن بگوازنەوە ریزەکانیان کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە 60 ملیۆن یۆرۆیە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button