ئیسپانیاگرنگترین

وردەكاری گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

دواجار خەونەکەی هاندەرانی ریال مەدرید هاتەدی و یانە ئیسپانییەکە بەفەرمی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێی راگەیاند.

کیلیان بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، گرێبەستی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە لەگەل یانەکە بۆ 5 وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 درێسی یانە شاهانەییەکە دەپۆشێت.


ماریۆ كۆرتیگانا لە تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیك وردەكاری گرێبەستەكەی ئێمباپێی لەگەڵ یانە شاهانەكە ئاشكرا كرد.

  • لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ ریال مەدرید بە فەرمی دانوستانەكانی لەگەڵ ئێمباپێ دەستپێكرد.
  • گرێبەستەكە لە مانگی شوبات واژۆكرا و داخراوە.
  • هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی لە كۆتایی وەرز گرێبەستەكە رابگەیەندرێت.
  • مەرجەكان و ئەو بڕە پارەیەی ریال مەدرید كەمتر بووە لەوە بڕەی لە گواستنەوەكانی 2022 بە یاریزانەكەی داوە، بەڵام ئێمباپێ رەزامەندی نیشانداوە.
  • گرێبەستەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2029 دەبێت.
  • بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.
  • موچەی ساڵانەی لە سەرجەم یاریزانەكانی دیكەی ریال مەدڕید زیاتر دەبێت.


چاوەڕوان دەكرێت یەكەم یاری فەرمی كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید لە سوپەری ئەوروپا بەرامبەر ئاتلانتا بێت.

ئێمباپێ لە هاوینی 2018 بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بە درێسی یانەکەی ئێستای لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 308 یاری کرد، 256 گۆڵی کرد و 108 گۆڵیشی درووستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button