عێراق

لوئەی سەڵاح بە مەرج دەبێتە ڕاهێنەری قوەی جەویە

Yariga App

یاریگا-

یانەی قوەی جەویە تا ئێستا شوێنگرەوەی ئەیوب ئەدیشۆیان دەستنیشان نەکردووە و لوئەی سەڵاحیش مەرجی بۆ بوون بەڕاهێنەری یانەکە هەیە.

قوەی جەویە تا ئەمڕۆش لە هەوڵدابوون ئەدیشۆ ڕازی بکەن بە مانەوە و ئەم چەند یاریەی ماوە لە یانەکە ڕاهێنەرایەتی بکات و بەردەوام بێت، بەڵام تا ئەم ساتە ئەیوب سورە لە سەر دەستلەکار کێشانەوەکەی و نایەوێت جارێکی تر بگەڕێتەوە ڕاهێنەرایەتی تیپەکە.

کە مێک لە مەوبەر کەناڵی ڕابیعەی عێڕاقی تایبەت لە بەرنامەی کاتی زیادکراو  ڕایگەیاند دەستەی کارگێڕی یانەی جەویە پەیوەندیان بە لوئەی سەڵاح ڕاهێنەری  کارەبا کردووە تاوەکو ببێتە ڕاهێنەری تیپەکەیان ، وەڵام و مەرجی لوئەی بۆ یانەی جەویە ئەوە بووە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت و دەستەی ڕاهێنەران و یاریدەدەرەکانیشی خۆی دەستنیشانی دەکات.

جەویەی خاوەن خانەی دووەم حەفت خاڵ لە یانەی شوڕتەی  ڕیزبەندی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە دوورە، جەویە یاریەکی دواخراوی بەرامبەر یانەی زاخۆ هەیە و لە ئەگەری سەرکەوتنیان جیاوازیەکە دەبێتە چوار خاڵ و شەش یاریش لە خولەکە دەمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button