ئیسپانیاگرنگترین

پەیامێکی ڕاشکاو لە فلیکەوە بۆ سێرجی رۆبێرتۆ

Yariga App

یاریگا –

ئەم هاوینە گرێبەستی سێرجی رۆبێرتۆ لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و هێشتا هیچ لایەکیان بە فەرمی ئەوەیان رانەگەیاندووە ئەو یاریزانە دەمێنێتەوە یاخود نا.

پێش رۆیشتنی چاڤی هێرناندێز، ئەو راهێنەرە ئیسپانییە داوای کردبوو گرێبەستی سێرجی بۆ وەرزێکیتر درێژ بکرێتەوە. بەڵام بە هاتنی هانسی فلیک، پلانەکان جیاوازن و داهاتووی ئەو یاریزانە لەگەڵ بلاوگرانا مسۆگەر نییە. نەک هەر ئەوە، بەڵکو فلیک بە ڕوونی پەیامی خۆی لەبارەی کاپتنی یەکەمی یانە نوێیەکەیەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیڤد بێرنابیۆ لە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بە هاتنی فلیک ئێستا رۆبێرتۆ لە هەرکاتێک نزیکترە لە رۆیشتن و خودی راهێنەرەکەیش بە ڕوونی رایگەیاندووە کە بە مانەوەی لە بارسا ئەوا خولەکی کەمتر یاریی دەکات.

سێرجی تەمەن 32 ساڵ، کە دەتوانێ لە هەردوو پێگەی ناوەڕواست و بەرگری لاکان یاریی بکات، لە ١٤ ساڵیەوە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەیە. یەکەم یاریی پیشەگەرێتی بە درێسی بارسێلۆناوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010. توانیویەتی حەوت نازناوی لالیگا و دوو چامپیۆنزلیگ بباتەوە لەگەڵ بارسا. ئەوە جگە لە چەندین نازناوی جۆراوجۆریی ناوخۆیی و کیشوەریی و جیهانییش.

بابەتی زیاتر

Back to top button