تێنسگرنگترینیاریگا

فەرمی: جۆکۆڤیچ ریکۆردێکی ناوازەی رۆجەر فێدرێری شکاند

Yariga App

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچی تێنسزان بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە قورسەکانی ئەو وەرزشە و، ئەمشەوی ریۆکردێکی مێژوویی رۆجەر فێردرێری شکاند.

لە گەڕی چوارەمی پاڵەوانێتی رۆلان گارۆس، ئەستێرە سربیەکە بە سێ کۆمەڵە بەرانبەر بە دوو، لە فرانچیسکۆ سێرۆندلۆی ئەرجەنتینی بردەوە. بەوەش کۆی بردنەوەکانی لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی گراند سلام بەرزکردەوە بۆ 370 بردنەوە و پێش ئەفسانە سویسریەکە کەوت.

گراند سلام بە چوار پاڵەوانێتیە هەرە گەورە و گرنگەکەی تێنس دادەنرێت کە بریتین لە ئوسترالیای کراوە، فەرەنسای کراوە یانیش “رۆلان گارۆس”، ویمبڵدۆن و ئەمریکای کراوە.

بەو بردنەوەیە، جۆکۆڤیچ خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکەی فەرەنسا.

نزیکترین رکابەر لە نۆڤاک بۆ بردنەوەی زۆرترین یاریی، رافایل نادالی ئیسپانیە کە هەر لە گەڕی یەکەمی یارییەکان کرایە دەرەوە. نادال لە گراند سلامدا 314 بردنەوەی هەیە.

نۆڤاکی تەمەن 37 ساڵ هەر خۆیشی خاوەنی ژمارەی پێوانەییە بۆ زۆرترین نازناو (24 جار) لە مێژووی یارییەکانی گراند سلامدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button