بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکەم پەیامی ئێمباپێ دوای پەیوەندیکردنی بە مەدریدەوە

Yariga App

یاریگا –

چاوەڕوانییە تاقەتپڕوکێنەکە بۆ هاندەر و هەوادارانی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات و ئەستێرە دڵخوازەکەیان گواسترایەوە قەڵای سپی.

لە یەکەمین پەیامدا دوای راگەیاندنی گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان، کیلیان لە پێگە فەرمیەکانی خۆیەوە و نووسی:

خەونەکە بوو بە ڕاستی

زۆر دڵخۆشم و مایەی شانازییە ببمە بەشێک لە یانەی خەونەکانم کە ریاڵ مەدریدە.

کەس نازانێ و مەحاڵە گوازرشی لێ بکرێ ئێتستا من چەند هەست جۆش و دڵخۆشی دەکەم. ناتوانم لەوە زیاتر چاوەڕوانتانبم مەدریدیستاکان. زۆر سوپاسی پشتگیریە نایابەکەتان دەکەم. هەلا مەدرید!

راگەیاندنی گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەو کاتژمێرەدا، دوای بڵاوبونەوەی ئەو ڤیدۆ هات کە ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە گفتوگۆیەکی سەرپێیدا پرسیاری لە هێرشبەرەکە کرد لە بارەی وادەی راگەیاندنی گرێبەستەکە، کیلیانیش لە وەڵامدا وتی ئەمشەو، ئەمشەو.

ئێمباپێ وادەی راگەیاندنی گرێبەستەکەی بە ماکرۆن راگەیاند

 

بابەتی زیاتر

Back to top button